Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:07

پێشبینی دەكرێت سبەی لە هەولێر و چەند ناوچەیەكی دیكە خۆڵبارین دروست ببێت

100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی دووشەممە لە هەولێر و چەند ناوچەكی دیكەی هەرێمی كوردستان دیاردەی خۆڵبارین دروست ببێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە کاتەکانی عەسر بۆ ئێوارەی سبەی دووشەممە ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و کەشێکی ناسەقامگیر و تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسکە و تەرزە بەشێک لە ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای عێراق بگرێتەوە.

راشیگەیاند: بارانبارینەكە بەشێوەی تاوەبارانە و هەڕەمەكییە، بۆیە مەرج نییە لە هەموو شوێنێك باران ببارێت.

هەروەها رایگەیاند: ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر و و دهۆك و مووسڵ هەیە.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی دا كە پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما 2 پلە بەرز ببنەوە. جەختیشی كردەوە كە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما زیاتریش و بگرە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.