Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:07

زاناكان رەنگێكی نوێیان دۆزیوەتەوە كە پێشتر چاوی هیچ مرۆڤێك نەیبینیوە

100%

تیمێك لە زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمەریكا لە ڕێگەی بەكارهێنانی لێزەر لە چاوی مرۆڤەكان، رەنگێكی نوێیان دۆزیوەتەوە كە پێشتر چاوی هیچ مرۆڤێك نەیبینیوە.

تیمەكە ناویان لە رەنگە نوێیەكە ناوە (ئۆلۆ) كە رەنگێكە لەنێوان شین و سەوزدایە و تەنیا دوای بەكارهێنانی لێزەر لە چاوی مرۆڤەكان دەتوانێت ئەم رەنگە ببینرێت.

لەبارەی رەنگە نوێیەكە، پرۆفیسۆر رین نەگ كە بەشداربوویەكی تۆژینەوە نوێیەكەیە، دەڵێت "بینینی رەنگی ئۆلۆ لە سەرجەم رەنگەكانی دیكە بۆ چاوی مرۆڤ بەهێز و تێرترە".

سەبارەت بە چۆنیەتی دۆزینەوەی رەنگە نوێیەكەش، پڕۆفیسۆرەكە دەڵێت "تۆژینەوەمان لەسەر چەند كەسێك كردووە، تیشكی لێزەرمان لە چاوەكانیان بەكارهێناوە و دواتریش بە ئامێرێك كە ناوی (ئۆز)ـە بەشداربووەكان بە روونی رەنگە نوێیەكەیان بینیوە".

ئاماژەی بەوەشداوە كە مرۆڤ بە چاوی ئاسایی و لەژیانی رۆژانەدا و بەبێ بەكارهێنانی لێزەر و ئامێری (ئۆز)، بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت رەنگە نوێیەكەی ئۆلۆ ببینێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.