Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:04

كتێبی بیركاری پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی گۆڕدرا

100%

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، كتێبی بیركاری پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتیان گۆڕیوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند "کتێبەکانی بیرکاری پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) گۆڕدرا.

واتە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، قوتابییانی پۆلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم، لە قوتابخانەكانی حكوومی كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.

بەهەمانشێوە وەزیری پەروەردە دوێنێ شەممە گۆڕینی كتێبی زانستی پۆلەكانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمی راگەیاندبوو، پێشتریش رایگەیاندبوو كە قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی بۆ ساڵی ئاییندە كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.

وێنە: كتێبی نوێی بیركاری بۆ قوتابییانی پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.