تا دێت بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی تاكڕه‌وی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بریارداندا زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی دۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی واشنتۆن و نیویۆرك خۆپیشاندانی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردووه‌ته‌وه: هەزاران کەس له هاوڵاتییانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه‌كان لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشنتۆن، خۆپیشاندانیان کرد‌و ترەمپیان تۆمەتبار کرد بەوەی بە شێوەیەکی تاکڕەوانە حوکمڕانیی دەکات و بەبێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری دروست و راوێژكردن بیانییەکان دیپۆرت دەکاتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ به هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی دروشمی "نا بۆ پاشاگه‌ردانی تره‌مپ" و"بیانهێننەوە ماڵەوە" به‌رز كردبوویه‌وه بۆ داكۆكی كردن له مافی په‌نابه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی، وه‌كو رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ی بۆ كردووه هه‌ندێك له‌و خۆپیشانده‌رانه مانیشیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست، خۆپیشانده‌ران به‌ڵێنیان دووپاتكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاره‌كانی تریش تا په‌نابه‌ران مافه زه‌وتكراوه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راشیانگه‌یاندووه: "به‌ڵێ ئه‌وانه هاوڵاتیی ئه‌مه‌ریكین و په‌نابه‌ر نین، چه‌ندین ساڵه به‌بێ كێشه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین و له بواره جیاوازه‌كان خزمه‌ت به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.