Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:49

هەولێر.. كەسێكی بیانی بەهۆی فرۆشتنی زێڕی ساختەوە دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر كەسێكی بیانی دەستگیر كرد كە هەڵسابوو بە فرۆشتنی زێڕی ساختە بە چەند دوكانێكی زێڕینگران لە شاری هەولێر.

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەلایەن چەند شوێنکارێکی زێڕنگری لە شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لە چەند دوکانێکی زێڕنگری هەڵساوە بە فرۆشتن و ساخکردنەوەی چەند پارچە زێڕێکی ساختە.

بڵاویشی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدوادچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان دەستنیشان کرد كە ناوی (ڕ، أ، ڕ) و خەڵکی وڵاتی سووریا بوو.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوش دا كە بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەكە دەستگیر کرا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.