Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:51

حكوومه‌تی عێراق وزه‌ی كاره‌با له‌ وڵاتانی دراوسێ وه‌رده‌گرێت

کوردستان TV
100%

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی وزه‌ی كاره‌با كه‌ دوای وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بۆی دروست بووه‌، وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، بڕی كورتهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ ڕێگه‌ی وڵاتانی دراوسێ پڕده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای حكوومه‌تی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌: ئامادەکارییەکان بۆ هاوینی ئەمساڵ نزیکن لە تەواوبوون و عێراق تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەستنەوەی تۆڕی کارەبایی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ تەواو دەکات. ‌

زیاد عه‌لی فازڵ ئاماژەی بەوەشداوه‌: وەزارەت گەورەترین هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی بە توانای زیاتر لە 13000 مێگاوات دەست پێ کردووە و دەخوازێت سەرجەم یەکەکان پێش یەکی حوزەیران ئامادەی کارکردن بن.

ئاشكراشی كردووه‌: وەزیری کارەبا بەدواداچوونی بۆ پلانی ئامادەکارییەکان لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کردووه‌ و چاودێری پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و ئوردن و تورکیا کردووه‌.

 له‌ نۆی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، به‌ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیار له‌سەر وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئێران بۆ عێراق درا و لێخۆشبوونه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ درێژ نه‌كرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كرد عێراق 30%ی وزه‌ی كاره‌با له‌ ده‌ست بدات و چه‌ندین جاریش خودی وه‌زیری كاره‌بای عێراق دووپاتی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوینێكی گه‌رم له‌به‌رده‌م گه‌لی عێراق دایه‌.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.