ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 کونسووڵخانەی ئەمه‌ریکا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤیزە لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی (دی ئێس -160) پڕبکەنەوە و دووربکەونەوە لەو بابەتانەی دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکانیان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ته‌نیا پشت به زانیارییه‌كانی ناو فۆڕمی ئۆنلاین(دی ئێس- 160) ده‌به‌ستریت، له‌به‌ر ئه‌وه هاوڵاتیی به‌رپرسیاره له‌و زانیارییانه‌ی كه له‌و فۆڕمه‌دا پڕی ده‌كاته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو ئه‌م فۆڕمه ئۆنلاینه هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی به‌تاڵه و كات كوشتنه.
کونسووڵخانەی ئەمه‌ریکا له هه‌ولێر داواشی له هاوڵاتییان كردووه خۆیان فۆڕمەکە پڕبکەرەوە، یان داوای هاوکاری لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بکەن كه ئاشنا بێت به زانیارییه داواكراوه‌كانی كونسوڵخانه بۆئەوەی چاوپێکەوتنەکە لەدەست نەدەن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزه بیانگرێته‌وه.
جێی سه‌ره‌نجه ، ڤیزه‌ی (دی ئێس 160) یەکێکه لەو جۆرە ڤیزانەی له ئێستادا ئەمه‌ریکا دەیداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، به‌ڵام ئەو کەسەی ڤیزەکە وەردەگرێت بۆی نییە داوای پەنابەری بکات و وەکو پەنابەر له ئه‌مه‌ریكا بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.