ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دووپاتی كرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت گومانلێكراویشمان نییه.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ڕێژەی مردنی تای خوێنبەربوون زۆرە لەنێوان سەدا 50 تا 60ـە، چونکە تووشبووەکە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی دەبێتەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە و به‌ڕێژه‌یه‌كی باشیش ڤایرۆسه‌كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه.
سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی هەبووه به‌ڵام سەرکەوتووانە تووانراوه چارەسه‌رییان بۆ بکرێت و نه‌مرن.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئێستا خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تۆماركراومان نییه له شار‌و شارۆچكه‌كان،
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشی كرد: لە دووساڵی ڕابردوودا بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکكاری ته‌ندروستیی تایبه‌ت وەزارەتی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری گیراوه‌ته‌به‌ر بە تایبەت ڕشاندن کە لە وەرزەی گەرما دەست پێ دەکات بۆ کێڵگەکانی ئاژەڵ و سەربڕخانەکان تاكو په‌تایه‌كه له‌ژێرکۆنترۆڵدا بێت.
سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد: ئه‌مساڵیش ئه‌م ڕێككاره ته‌ندروستییانه ده‌گیرێنه‌به‌ر و تیمەکانیان ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە هه‌ستیار و گرنگه دەکەن.
سامان به‌رزنجی سه‌باره‌ت به‌دۆخی پارێزگاكانی عێراق گوتی: ئەوەی لە عێراق هەیە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گومان لێکراو تۆماركراوه کە بەداخەوە گیانسپاردنیش هەبووە.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك راشیگه‌یاندووه : "بە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووکمان گوتووه، ئێمە ئامادەین هاوکارییان بکەین چ بە پشکنین یان پێشوازیی لە نەخۆشەکان یان چارەسه‌رکردنیان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.