Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:32

هه‌ولێر .. سێیەمین فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.4.20 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، سێیەمین فیستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر بەرێوەچوو، بە نمایشکردنی چەندین کاری جیاواز.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا پێشانگای وێنە و دروستکردنی خواردن و فرۆشتنی کتێب و پشکنینی تەندروستی لە خۆ دەگرێت و داهاتەکەشی بۆ دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخان دەکرێت.

پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى، ئومێدى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو منداڵان و تووشبووانى نەخۆشی شێرپەنجە خواست و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکەش کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە تووشبووان و نەخۆشانی شێرپەنجەى دەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.