Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

بنیامین ناتەنیاهۆ: لە هەڵوێستەکانمان بەرامبەر ئێران هەنگاوێک ناکشێینەوە

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل
100%

بنیامین ناتەنیاهۆ دەڵێت بەڵێنمان داوە بە هیچ شێوەیەک رێگە نەدەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات و ئامادە نین یەک هەنگاویش لەو بەڵێنەمان پاشەکشێ بکەین.

 

تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای کۆتاییهاتنی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران دووپاتکردەوە.

 

ناتەنیاهۆ دەڵێت؛ "من بەرپرسیارم لەوەی رێگری لە ئێران بکەم دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات، کۆڵ نادەم، دەستبەرداری نابم و پاشەکشێ ناکەم، تەنانەت یەک ملیمیش".

 

رۆژێک بەر لەو پەیامەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نیۆیۆرک تایمز راپۆرتێکی لەبارەی دیداری نێوان ناتەنیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا دژی پلانی ئیسرائیل بووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و گوتوویەتی لە ئێستادا ئێمە پێمانوایە دەبێت کێشەکان لە رێگەی دانوستان و رێککەوتنەوە چارەسەر بکرێن.

 

ئاژانسی رۆیتەرز بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل خەریکی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی دیاریکراو و بچووکتر لەوەی لە کۆشکی سپی خستبوویەڕوو بۆ ئەوەی پێویستی بە ئەمەریکا نەبێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.