ئه‌مرۆ شه‌ممه 19ی نیسانی 2025 سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه (قیامه) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە. پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت.
هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
19ـی نیسانی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.