Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:31

فڕۆکەی تورکیا لە چیای ئاسۆس نامە فڕێدەدەنە خوارەوە

100%

فڕۆکەکانی تورکیا لە چیای ئاسۆس نامە فڕێدەدەنە خوارەوە، لەنێو نامەکەدا ئاماژە بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دراوە و داوا لە چەکدارانی پەکەکە دەکەن خۆیان بدەنە دەستەوە.

 

رۆژی شەممە 19ـی نیسانی 2025، رێکخراوی CPT ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە؛ "سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە نامەیان بە درێژایی چیای ئاسۆس لە دەوروبەری گوندەکانی گەڵاڵە بڵاوکردووەتەوە و لە نامەکاندا داوای خۆبەدەستەوەدان و چەک دانان لە پەکـەکــە دەکات".

 

نامەکە بە شێوەزاری کرمانجی سەروو و بە لاتینی نووسراوە و تیایدا لە زاری چەند چەکدارێکی پەکەکە کە خۆیان بەدەستەوەداوە باس لە هەڵسوکەوتی حکومەتی تورکیا دەکەن لەگەڵیان و داوا لە خۆبەدەستەوەدانی هاوڕێیانیان دەکەن".

 

لە نامەکەدا سوپای تورکیا ئاماژەی بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان داوە بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، داوا لە چەکدارانی پەکەکە دەکات ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە دەشڵێت؛ "متمانەمان پێ بکەن".

 

لە سەرەتای نەورۆزی ئەم ساڵەوە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانە لە تورکیا جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە و لە بەرزترین ئاستی تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە نامەیەکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە داوای لە پەکەکە کرد کۆنفرانسێک ببەستێت و تێیدا چەک دانان و خۆ هەڵوەشاندنەوەیان رابگەیەنن و تێکەڵ بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.