نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل د.نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی برەو دان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەردوولا هاوڕابوون پرۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە.
هەروەها له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.