بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو دووەم كۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای ئێران و ئەمەریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی دەرەوەی عومان بڵاوی كردەوە: گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریكا رۆژی شەممەی داهاتوو لە رۆما بەڕێوەدەچێت.
بڵاویشی كردەوە: ئامانجی سەرەكی گفتوگۆكان ئەوەیە بەرەوپێشچوونی زیاتر لەنێوان ئێران و ئەمەریكا دروست بكرێت بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و بەردەوام سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی عومان جەختیشی كردەوە كە بەهەمانشێوە لە كۆبوونەوەی رۆماش رۆلی نێوەندگیر دەبینن لەنێوان ئێران و ئەمەریكادا.
رۆژی شەممەی رابردوو یەكەم گەڕی گفتوگۆكانی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریكا لە وڵاتی عومان بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.