Erbil 26°C شەممە 19 نیسان 17:00

هه‌ولێر .. مه‌راسیمی 39هه‌مین سالیادی كۆچی دوایی شاعیری دیار "هێمن موكریانی" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە شاندێکی هونەرمەند و نوسەرانی رۆژهەڵاتى کوردستان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی 39هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا هێمن موكریانی شاعیر سه‌ردانی شاری هه‌ولیریان كردووه‌ .

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهانیان بۆ هەولێرى پایتەخت، هیوای خواست ئەو ماوەیەى لە هەولێرن بە ئاسودەیی و خۆشى بەسەر ببەن، هەروەها کارە هونەرى و ئەدەبیەکانى هونەرمەند و نوسەرانی رۆژهەڵاتى بەتایبەتى شاکار و کارە ئەدەبییەکانى شاعیرانى گەورەى گەلەکەمان ( هێمن و هەژار )ى بەرز نرخاند.

 هەروەها هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشدارابووانى ڕێورەسمى ( 39 )یەمین ساڵیادى کۆچى دوایی شاعیرى دیار و گەورەى گەلەکەمان ( هێمن موکریانى ) خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى نیشاندا.

دواتر شاندى میوان کورتەیەکیان لە بارەى کار و بەرهەمە ئەدەبى و هونەرییەکانى خۆیان باسکرد، گفتوگۆ لە بارەى گه‌شه‌پێدانى هونه‌ر و ئەدەبى کوردى بەگشتیى كرا و جه‌خت لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به ‌ داهێنانى هونه‌ری هونەرمەندانى كوردستان كرایه‌وه.

‌جێگەى باسە، بڕیار وایه‌ ئێوارەى ئەمڕۆ لە هۆڵى سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێرى پایتەخت، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ڕێورەسمى ( 39 )یەمین ساڵیادى کۆچى دوایى شاعیرى گەورە و دیار‌ و ناسراوی كوردستان ( هێمن موکریانى ) لە ژێرناونیشانى ( هێمن، ڕێبواری ڕێى عیشق و ئازادى ) بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەند و ئەدیبانى کوردستان لەلایەن ریکخراوى پەرەپێدانى کارى ڕاگەیاندن بە هەماهەنگى سەنتەرى ڕۆشنبیرى و ئەکادیمى زانکۆى سەڵاحەدین و بە سپۆنسەرى میدیایی تۆڕى میدیاى کوردستان ساز دەکرێت.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.