ئهمڕۆ پێنجشەممه 4/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
لە دیدارێكدا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت.
هەروەها بهیهكهوه جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردهوه.
باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.