له په‌راوێزی چاڵاكییه‌كانی دیداری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤیكتۆریا تایله‌ر جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوویه‌وه و جه‌ختیان له گرنگی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 2025/4/16 لە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوویه‌وه..
له دیدارێكی دوو قۆڵیدا، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر و بەغدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان تاوتوێ کران.
لە ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خسته سەر دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرده‌وه.
چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو له نێوانیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.