Erbil 11°C شەممە 19 نیسان 03:05

وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو جێی گفتوگۆکردن نییە

کوردستان TV
100%

عباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، وەڵامی نێردەری ئەمریکای دایەوە و گوتی، پیتاندنی یۆرانیۆم جێگای گفتوگۆ نیە و بەهیچ شێوەیەک راناگرین.

ئەمرۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025،ستیڤ ویتکوف نێردراوی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا گوتی:''پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و ئەمە تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکەمان دەبێت''، لە وەڵامی وتەکانی ستیڤ، عباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی'' یۆرانیۆم جێگای گفتوگۆنیە و بەهیچ شێوەیەک پیتاندنی ڕاناگرین.

گوتیشی، ئەگەر ستیڤ لەو لێدوانە چەواشەکەرانەی بەردەوامبێت ئەوا دۆخی گفتوگۆکانمان بەرەو پێش ناڕوا.

عێراقچی بە رۆژنامەنووسانی گوت، حکوومەتی ئێران ئامادەیە بۆ رەوانەوەی ترسی وڵاتان گفتوگۆ لەسەر نەوەوی بکات، بەڵام پرس پیتاندنی یۆرانیۆم جێگای گفتوگۆ نییە.

لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتوویان دەڵێت: ئەگەر کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای رێز و لێک تێگەیشتن بێت دڵنیام پێشدەکەوین و سوودی بۆ هەموولایەک دەبێت، بەڵام گەر بیەوێت بە هەڕەشەو و شەڕ گفتوگۆبکات ئەوکات هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.