سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەركەوتن و بوون بە پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك كرد و رایگەیاند كە ئەم سەركەوتنە مەزنە جێی شانازی هەمووانە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامە پیرۆزباییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و رایگەیاند "پیرۆزباهیەکا گەرم ل تەڤ یاریزانێن دهۆکێ، خەلکی باژێرێ دهۆکێ و کوردستانێ ب گشتی دکەم بۆ ب دەستڤەئینانا جاما خولا قارەمانێن کەنداڤی".
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "ئەڤ سەرکەفتنا مەزن جهێ شانازیا مە هەمیانە".
هەروەها رایگەیاند "هیڤیا سەرکەفتنێ بۆ گشت یانەیێن وەرزشیێن هەرێما کوردستانێ دخوازم".
ئەمشەو سێشەممە یانەی دهۆك لە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی قادسییەی كوێتی بردەوە، پێشتریش لە یاریی چووندا لە وڵاتی كوێت هەردوو یانە بە ئەنجامی 0-0 گۆڵ یەكسان ببوون.
بەم سەركەوتنە مەزنە، یانەی دهۆك بووە یەكەم یانە لە مێژووی هەرێمی كوردستان و عێراق جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بەرز بكاتەوە.
پیرۆزباهیەکا گەرم ل تەڤ یاریزانێن دهۆکێ، خەلکی باژێرێ دهۆکێ و کوردستانێ ب گشتی دکەم بۆ ب دەستڤەئینانا جاما خولا قارەمانێن کەنداڤی. ئەڤ سەرکەفتنا مەزن جهێ شانازیا مە هەمیانە. هیڤیا سەرکەفتنێ بۆ گشت یانەیێن وەرزشیێن هەرێما کوردستانێ دخوازم.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 15, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.