Erbil 5°C چوارشەممە 16 نیسان 05:01

240 ماڵباتی داعش لە كەمپی هۆڵەوە دەگوازرێنەوە عێراق

کوردستان TV
100%

ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی 240 ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆڵ لە سووریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: لە چەند كاتژمێری داهاتوودا 240 ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆڵ كە لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە پارێزگای حەسەكە چاودێری دەكرێن، دەگوازرێنەوە بۆ خاكی عێراق.

هەروەها بڵاوكراوەتەوە: گواستنەوەی ئەو ماڵباتانەی داعش بە هەماهەنگی دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆ لە كەمپی هۆڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تەنیا لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 681 كەس لە ماڵباتەكانی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆڵ گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.