Erbil 31°C دووشەممە 28 نیسان 04:43

وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵ دیزاینی جل و بەرگی قوتابیان دەگۆڕین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردا داوا لە بەخێوکاران و بازرگانانی جلوبەرگ دەکات پەلە نەکەن لە کڕینی جلوبەرگ و دەڵێت؛ "ئەمساڵ دیزاینی جلوبەرگ دەگۆڕین".

ئەمرۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و بازرگانانی جلوبەرگی کردەوە و رایگەیاند؛ "'بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین، وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە".

دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت؛ "لامان پەسەند بوو، هەر کەسێک لەو بوارە کار دەکات، زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن'' .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.