Erbil 31°C دووشەممە 28 نیسان 21:04

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەرەش کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی 25 قەرەوێڵەیی قەزای بەردەرەش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوە و بڕی سێ ملیار دیناری تێچووە.

ئەمرۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "بە گوژمەی سێ ملیار دینار و بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی "هەوارهاتن" لە بەردەڕەش دروست کرا و ئێستا بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوەتەوە.

نەخۆشخانەکە 25 قەرەوێڵە لەخۆی دەگرێت و بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری و بەشی دەرمانی هەیە و تەواوی پێداویستییە پزیشکییەکانی بۆ دابینکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.