بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت کەش و هەوا باراناوی دەبێت.
رۆژی دووشەمە 14ـی نیسانی 2025 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ " کەش و هەوا باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکان، و سەر لووتکەی شاخەکانیش بەفر دەیانگرێتەوە، شەپولی سەرماکە لە شەودا کۆتایی دێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 48 کاژمێری داهاتوو.
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.