Erbil 5°C چوارشەممە 16 نیسان 05:21

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزی

کوردستان TV
100%

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 225  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 147 هەزار و 500 دینار خەمڵێندراوە".

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 765 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 700 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 670 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 575 هەزار دینار

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.