دەستەی كەشناسی عێراق هۆشدارییەك لەبارەی خراپی كەشوهەوا و دروستبوونی خۆڵبارین دەداتە هاووڵاتییان.
دەستەكە هۆشدارییەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت "لە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینی توند دروست بووە و بەهۆیەوە كووچە و كۆڵان و شەقامەكان بەتەواوی تاریك بووە".
هەروەها دەڵێت "داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بەتایبەت ئەوانەی كێشەی هەناسەدان و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا خۆڵبارینەكە تەواو دەبێت".
بەهەمانشێوە داوای لە شوفێران كرد تا پێیان دەكرێت ئەمشەو گەشتی شەقامە سەرەكی و نێوان پارێزگاكان نەكەن بەهۆی ئەوەی مەودای بینین بەهۆی خۆڵبارینەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.