ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی نیسان دوای كۆبوونه‌وه و دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دراو هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی بووه 19هه‌مین پارێزگای عێراق .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دوای دواخستنی جه‌لسه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان له كاتی خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی ،دواتر توانرا به هه‌وڵی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دراو هه‌ڵه‌بجه بووه 19هه‌مین پارێزگای عێراق.
لای خۆیه‌وه ،شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ش تێپه‌ری، پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی هەڵه‌بجە و کوردستان دەکەم بەبۆنەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
جێی سه‌ره‌نجه رۆژی یەكشەممە 16ـی 3ـی 2014 كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆک بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید ئیمزا كرد
له رۆژی 5ی ئازاری 2014 له نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک بارزانی کە ئەوکات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم کرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات.
چه‌ند ڕۆژێک دواتر و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هەڵەبجە، سەرۆکی كابینه‌ی حه‌وته‌می ئه‌و كاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له 13-ی ئازاری 2014 بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی قه‌بووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.