سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفال، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه.
رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 37ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پێويسته حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه".
دەقی په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى ئه‌نفالدا
ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری سی و حەوت ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ينه‌وه کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ژن و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی. ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.
لەم ياده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارييه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاريه‌تيی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه. پێويسته بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزينه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید.
قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له یەکڕیزی و پێکەوەيى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ينه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.