Erbil 8°C سێشەممە 15 نیسان 11:48

پشكنینی گشتی بۆ دۆناڵد ترەمپ كراوە.. بزانە ئەنجامەكەی چۆن بووە؟

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئەمڕۆ یەكشەممە راپۆرتی پشكنینی گشتیی پزیشكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە سەرۆك لە ڕووی تەندروستی و هزرییەوە لەوپەڕی باشیدایە.

كۆشكی سپیی ئەمەریكا لەبارەی ئەنجامی پشكنینی پزیشكی ترەمپ دەڵێت "پشكنینە پزیشكییەكان دەری دەخەن كە بەشێوەیەكی گشتی دۆخی تەندروستی جەستەیی و هزری ترەمپ زۆر باشە و گونجاوە كاروبارەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەنجام بدات".

هەروەها لە خستنەڕووی راپۆرتەكاندا هاتووە "ترەمپ هەریەك لە ئەندامەكانی دڵ و گورچیلە و دەمار و جەستەی بەهێزن و دەتوانێت چالاكییەكانی رۆژانەی زۆر بەباشی ئەنجام بدات".  

دۆناڵد ترەمپ كە لە گەڕی یەكەمدا لەنێوان ساڵانی 2017 تا 2021 سەرۆكی ئەمەریكا بوو، لە ساڵی 2024 دووبارە لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی بەدەستهێنا و بۆ گەڕی دووەم بوویەوە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.