له درێژه‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا و به بڕیارى ئیلۆن ماسك، كه‌ناڵى حوڕه‌ى سه‌ره‌كی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌یه‌كجاری داخرا كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی دارایی ده‌كرد .
كه‌ناڵی حوڕه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دروست بوو، به زمانى عه‌ره‌بى به‌رنامه‌كانی په‌خش كردووه و بایه‌خی به پرسه سیاسییه‌كانی ناوه‌خۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌دا .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى نیسانی 2025، به بڕیارى وه‌زاره‌تى كارامه‌یی كه دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه و ئیلۆن ماسك ملیاردێرى به‌ناوبانگى جیهانی سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، كه‌ناڵى حوڕه به یه‌كجاری داخرا. پاساویش بۆ بڕیاره‌كه ده‌ستگرتنه به خه‌رجییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكایه.
جیفرى گدمین، سه‌رۆكى تۆڕی هه‌واڵی كه‌ناڵی حوڕه له په‌یامێكدا كه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: ئه‌وان خه‌بات له پێناو مانه‌وه ده‌كه‌ن و باس له‌وه‌ش ده‌كات له ئادارى رابردوودا، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه خۆی ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بودجه‌ى حوڕه داوه، كه‌چى رۆژى دواتر پاره‌كه راگیراوه و فه‌رمانبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراون.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری حوڕه‌دا هاتووه: هه‌فتانه له 22 وڵاتى عه‌ره‌بى 30 ملیۆن بینه‌ریان هه‌بووه.
سه‌رۆكى تۆڕی كه‌ناڵی حوڕه‌ی زمان حاڵی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، راشیگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى تره‌مپ هه‌ڵه‌یه‌و له ئیستادا مانه‌وه‌ى كه‌ناڵی حوڕه بۆ ناوچه‌كه زۆر پێویسته".
جێی باسه، كه‌ناڵی حوڕه له ساڵى 2004 دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا گوزارشت له ره‌نگدانه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا بكات له ناوچه‌كه‌دا، دواتر حوڕه‌ى عێراق دامه‌زرا كه هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به بڕیارێكی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ساڵى رابردوو 2024 كه‌ناڵی حوڕه‌ى عێراق و ئێستا‌یش كه‌ناڵی حوڕه‌ى سه‌ره‌كى له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مه‌ریكا داخران،
جێی سه‌ره‌نجه، بودجه‌ى ساڵانه‌ى كه‌ناڵی حوڕه‌ی سه‌ره‌كی له ئه‌مه‌ریكا 62 ملیۆن دۆلار بوو، بودجه‌ى كه‌ناڵی حوڕه‌ى عێراقیش 40 ملیۆن دۆلار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.