ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 13.4.2025 به چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئامادەبوونی ژمارەیک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) و کەسایەتی دیاری سیاسی کورد عەدنان مفتی و پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێرو نوسه‌رو رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ ئەکادیمیستەکان، له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا (کتێبی هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێت، كۆی زانیاریه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ولێر له بواره‌كانی مێژوویی و سیاسی و كلتووری و ئابووری و جوگرافی، شوێنەواری جیۆلۆجی و کوردۆلۆجی، كه به‌گشتی ئینسکلۆپیدیای دەستپێکی ژیانه لە شاندەره‌وه تاوەکو ئێستای هه‌ولێر له سه‌رده‌می حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد، دواتر راپۆرتێكی مێژوویی ده‌رباره‌ی پڕۆژەی ئاوی سەنحاریب لەلایەن ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان تیڤی ئامادەکرابوو خرایه‌ڕوو.
لەو راپۆرتەدا بەشێوەیەکی زانستی باسی پرۆژەی ئاوی سەنحاریب و قۆناغەکانی کاری ئەو پرۆژەیەو ئەو گۆرانکاریە سروشتیانەی بە هۆی کەش و هەوا بەسەری هاتووە پیشانی ئاماده بووان درا.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێدا وێڕای ده‌ستخۆشكردن له ئاماده‌كارانی کتێبی "هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان"، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی خزمه‌تی شاری هه‌ولێر ناویانه، دووپاتیكرده‌وه، كه ئامانج و كاری ئێمه له پارێزگای هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تكردنی ته‌واوی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێره، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ.
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌وا هه‌ولێر لانکه‌ی شاره‌ستانییه‌تی دێرین و فه‌لسه‌فه‌و ڕووناک‌بیری، خودان وشه‌ی پاک و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی ڕه‌سه‌نی كوردی بووه.
هەر لەو چوارچێوەدا پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە پلان و ئەجیندای ستراتیژییەکانی شاری هەولێر، کە بە جێبەجێکردنیان هەولێر هەنگاوو بازێکی گەورە دەدات بەرەو قوولبوونەوە لە شارەستانییەتی شارە پێشکەوتووەکانی جیهان.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا قه‌لغانی رێزلێنان به‌خشرایه بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر، هاوكات چه‌ند برگه‌یه‌كی هونه‌ری و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و دیكۆمێنتاری پێشكه‌شكرا.
جێی باسه ، پەرتووکی ( هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان ) ئینسکلۆپیدیایەکی دیکیۆمێنتاری، زانیاری گشتیە لەسەر شاری هەولێر، کە لە رێگەی هاوبەشی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی کوردستان بە توێژینەوەی زانستی و دیکێۆمێنت تیشک خراوەتە سەر سەرجەم سیکتەرەکان و بە وردەکاریەوە زانیاری لەسەر رابردوو و هەنوکەی شاری هەولێر نووسراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.