ئەمڕۆ یەكشەممە بە بەشداری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێنجەمین كۆبوونەوەی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و توركیا لە شاری ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو.
شاندی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا پێكهاتبوون لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سابت عەباسی وەزیری بەریگری، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و محەمەد رەزا حوسێنی سەرۆكی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
شاندی توركیاش لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، ئیبراهیم كالن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری و مونیر قەرەئۆغلۆ جێگری وەزری ناوخۆ پێكهاتبوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هاوكاری زیاتری ئەمنی لەنێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.