Erbil 11°C سێشەممە 15 نیسان 06:59

كۆمیسیۆن بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان رێنمایی تایبه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه‌  

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی نیسانی 2025 كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێنمایی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌و پارت و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی عێراق كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی لیستی تاك یاخود دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تیی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا بكه‌ن .

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: بەپێی ڕێنمایی  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان و حیزبەکان و لیستە تاکەکان کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن، لە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تاوەکو ڕۆژی 4 مانگی ئایاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەكان بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-

ئەو پارت و حزب سیاسییانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە دەتوانن هاوپەیمانیەتی پێكبهێنن.

پێویستە بە نووسراوێك داواكاری پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكان پێكشكەش بە كۆمیسیۆن بكرێت.

نابێت ناو و لۆگی هاوپەیمانیەتییەكان بە هیچ ناو و لۆگۆی حزب یان هاوپەیمانیەتییەكی پێشوو بچێت.

نووسراوی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكان دەبێت پێشكەشی فەرمانگەی حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كۆمیسیۆن بكرێت.

جێی سه‌ره‌نجه‌، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.