Erbil 13°C سێشەممە 15 نیسان 00:24

تمەن بەرزبووەوە و بەهای دۆلار دابەزی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی ئەمرۆی دوای لە بازاری کوردستان خستەڕوو و تمەنی ئێرانی بە 50 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

رۆژی یەکشەممە 13ی نیسانی 2025 حاجی سابیر سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو بە دیجیتاڵ نیدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:نرخی دۆڵار دابەزی بۆ 147 هەزار و 750 دینار و نرخی تمەن بەرزبووەوە بەرامبەر بە دۆڵاری ئەمریکی، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر حەوت ملیۆن و 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بەدوێنێ دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرزبووەوە.

 

لەبارەی نرخی دراوەکان  سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو، بەم شێوەیە نرخەکانی خستەڕوو:

 

100 دۆڵار بەرامبەر بە 147 هەزار و 750 دینار

100 یۆرۆ بەرامبەر 165 هەزار دینار

1 هەزار دینار بەرامبەر بە 50هەزارو 500 تمەن

1 هەزار دینار بەرامبەر بە 25 هەزار و 500 لیرەی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.