بڕیار وایه دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 14ی نیسانی 2025 به بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له كۆشكی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه .
به‌پێی زانیارییه‌كان ، سه‌ردانه‌كه فه‌رمی و پڕۆتۆكۆڵی ده‌بێت و بریار وایه له كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی بگاته كۆشكی ئیلیزێ و له‌وێ چاوی به ئیمانوێڵ ماكڕۆن بكه‌وێت.
كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند مژارێكی گرنگی ڕۆژ له‌خۆ ده‌گرێت كه ئیمانوێڵ ماكڕۆن به بایه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات له‌وانه ( په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه ،دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له‌ڕووی جیۆپۆله‌تیكی سیاسییه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.