Erbil 12°C یەکشەممە 13 نیسان 03:51

عه‌باس عراقچی : دانوستانه‌كان له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ی نیسان یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانی هه‌ردوو شاندی باڵای ئیران و ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێ هات ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئیرانیش رایگه‌یاندووه‌ ،گفتوگۆی دانوستانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا ئه‌رێنیی بووه‌ .

 

ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئیرانی له‌سه‌ر زاری عه‌باس عراقچی رایگه‌یاندووه‌ ، دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م  دوو كاتژمێر بووه‌ له‌ دوو هۆڵی جیادا به‌ڕێوه‌ چوونه‌، گفتوگۆكان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بوونه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا و ئه‌رێنی بووه‌ و عراقچی و ویتكۆف له‌ نزیك یه‌كترییه‌وه‌ دانیشتوون و په‌یامه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كردووه.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌ نوێنه‌ری باڵای ئێرانه‌ له‌ دانوستانه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ ،دانوستانه‌كان هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وامی ده‌بێت و كه‌شه‌كه‌ له‌بارو ئه‌رێنی بووه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: دانوستانه‌كان له‌ كه‌شێكی به‌رپرسانه‌ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌ڕێوه‌ چووه .

هه‌ر دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌كه‌ی نێوان شاندی باڵای ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئیسماعیل به‌قائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، تاران پێی وانییە قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەکە درێژه‌ بكێشێت .

 

‌له‌لایه‌كی تر ڕۆژنامه‌ی (ئه‌كسیۆس )ی ئه‌مه‌ریكی  ئاماژەشی به‌وه‌ داوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی چاڵاكییه‌كانی بەرنامەی ئەتۆمی تاران ئامادەیە سازش لەگەڵ ئێراندا بکات و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای دانوستانكاری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.