Erbil 12°C یەکشەممە 13 نیسان 04:09

هیام یاسری : ئه‌مساڵ خزمەتگوزاری وای فای كۆتایی دێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی حكوومه‌تی عێراق، دووپاتیكردەوە كە ده‌رگای وەزارەت كراوەیە بۆ پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت لە بوارەكانی زیرەكی دەستكرد و ئاسایشی ئەلیكترۆنی، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە خزمەتگوزاری وای فای ئەمساڵ كۆتایی دێت.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌وڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكان له‌ وتارێكیدا له‌ لوتكه‌ی بازرگانی عێراقی رایگەیاندووه‌ : عێراق ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە هاوسەنگبوون لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی چوارەم و گەشەسەندنی خێرای جیهانی لە كەرتەكانی ئابووری دیجیتاڵی و دیجیتاڵكردن، گەیشتن بەو ئامانجانەی كە خزمەت بە كەرتەكانی پیشەسازی، وزە، پەیوەندییەكان، تەندروستی،فێركردن و پەروەردە و كەمكردنەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی.

 


له‌ وتاره‌كه‌یدا هیام یاسری ئاماژەی بەوەشكردووه‌ : لەم ئاڕاستەیەدا، بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، ڕێكخراوە كۆمەڵایەتییەكان، و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و گشتی  و ڕوونیشیكردەوە كە وەزارەتی پەیوەندییەكان دەسەڵاتێكی كارامەیە كە بە دوو ئاراستەدا دەجوڵێت، یەكەمیان ئامادەكردنی ژێرخان و پاڵپشتیكردنی گۆڕانكارییە دیجیتاڵییەكانە لەڕێگەی پڕۆژە و پلانی ستراتیژییەوە، دووەمیشیان ئەوەیە كە وەزارەت ببێتە سپۆنسەر و لایەنگری هەر پێداویستییەكی دیكە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە، كە بریتییە لە گۆڕینی دیجیتاڵی لە عێراق و پشتگیریكردن لە ئابووری دیجیتاڵی.


هیام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنی عێراق راشیگەیاندووه‌ : كە وەزارەتەكە دەرگاكانی دەكاتەوە و بە تووندی پشتگیری لە هەر پێداویستییەك، بیرۆكەیەك، پێشنیارێك، یان پڕۆژەیەك دەكات كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێت لە بوارەكانی زیرەكی دەستكرد، ئاسایشی ئەلیكترۆنی، ئۆتۆماتیكی كارگەكان و گۆڕینی دیجیتاڵی هەمەلایەنە، دابینكردنی دەرفەتی تەكنەلۆژی، زیادكردنی هەلی كار بۆ بەهرەمەندە گەنجەكان.

 

له‌ دوماهی قسه‌كانیدا هیام یاسری ئاشكراشی كرد : لە ئێستادا وەزارەتەكەی سەرنجی لەسەر دابینكردنی تۆڕێكی حكوومی پارێزراو و بەردەوام لە زیادبووندایە بۆ بەستنەوەی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت. بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە ئۆتۆماتیكیەكانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و بانكی .

 

 راشیگه‌یاند : بۆ یەكەم جار لەمساڵدا شایەتحاڵی ئەوە دەبین خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای وای فای به‌ ته‌واوی كۆتایی دێت .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.