Erbil 12°C یەکشەممە 13 نیسان 04:16

هه‌ولێر ..چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ی نیسانی 2025 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولیر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، وەکو پیشاندانی وەفاداری و ڕێزگرتن بۆ قوربانیدان و خەباتی سیاسی رابەری نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، ئەمرۆ شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك) و دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و سەرجەم چین و توێژەکانی کومەڵگا لە لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و فه‌رمانبه‌ران و  کادیرانی لێژنە ناوچەکان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە گوندی بارزان کردو لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی گەرمیان لێکرا .

 

پارێزگاری هەولێر، بەناوی جەماوەری ئامادەبووی سەر مەزاری نەمران دروودی بۆ رۆحی بەرزە فری بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، تێکرای شەهیدانی رێی ئازادی کوردستان ناردو سۆز و پەیمانی بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپاتکردەوە.

 دواتر تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و بەخێر هاتنی چین و توێژەکانیان کرد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.