ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ،پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد .
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرا .
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە .
سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ناوچەکەش، ههردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە ڕێگەی لهیهكتر گهیشتن و گفتوگۆی ئاشتیانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.