Erbil 12°C یەکشەممە 13 نیسان 04:05

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نوورى مالیكى ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نوری مالیكی كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

 

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوه‌يان، به‌ ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ براى به‌ڕێزم نوورى مالیكى ده‌كه‌م، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆيان و حزبى ده‌عوه‌ دەخوازم.

نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزيان، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمه‌ت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیويانه‌ و مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌. دڵنیام ئه‌زموون و شارەزاییى به‌ڕێزيان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا .


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/12

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.