سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوویەوە و پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که تاوتوێ کرد.
رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "پێشنیوه‌ڕۆ‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کۆبووه‌وه."
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.