بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان نمەبارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات.
رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2025 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات و دەشڵێت؛ "سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و شوێنی جیاواز".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.