Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:19

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆف لە ئەنتالیا کۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ لە پەڕاوێزی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆببێتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی نیسیانی 2025 محەمەد سانری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە تورکیا رایگەیاند؛ بڕیارە  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆببنەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ رووسیا و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ هەینی بۆ بەشداریکردن لە 4ەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا و لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا کۆبوویەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.