Erbil 10°C یەکشەممە 13 نیسان 04:20

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 680 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 238 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 148 هەزار و 150 دینار خەمڵێندراوە".

 

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

 

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 777 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 713 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 680 هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 583 هەزار دینار

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.