نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا کۆبوویەوە و دۆخی سووریا و مافی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی هه‌ينى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسيی ئەنتالیادا لە تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "سه‌رۆككۆمارى سووريا ديد و ڕوانينى خۆى بۆ سووريا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتييان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانيان بپارێزێت".
لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی؛ "جەختی لە گرنگيی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سياسييانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکان، به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد له سووريا مسۆگەر بکرێت و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا".
وەکو لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ "سه‌رۆككۆمارى سووريا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت؛ "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رييان به‌سه‌ر عێراق و سوورياوه کرا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.