له میانی به‌شداری كردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چواره‌مین كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا له وڵاتی توركیا ، له دیدارێكدا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا ، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌وتی ..
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له كۆڕبه‌ندى ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، كۆبووه‌وه .
لە کۆبوونەوەکەدا، باسيان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات .
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمرالى كرد. نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى ڕۆڵى ئه‌ردۆغان له‌مباره‌يه‌وه، پرۆسه‌كه‌ى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جددى وه‌ريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتى كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته په‌كه‌كه به‌پير بانگه‌وازى ئۆجالانه‌وه بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و دۆخى سووريا به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.