میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوێنێ پێنج شه‌ممه 10ی نیسانی 2025 لە پارێزگای زیقار زیاتر لە 500 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ده‌ستیان له كار كیشاوه‌ته‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی تووندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی مامۆستایان له پارێزگاكه .
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ناو مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه ، دەست لە کار کێشانەوەی ئەو بەڕێوەبەرانە، وەک ناڕەزایەتییەک دێت لە بەرانبەر بەو سووکایەتیانەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە فەرمانبەران و مامۆستایانی خۆپیشاندەر کردیان. هەروەها نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران لەنێو هێزە ئەمنییەکاندا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هیچ یه‌ك له مامۆستایانی قوتابخانەکان ئامادە نین ئەو پۆستە بەتاڵانە پڕ بکەنەوە و لەبری ئەوانەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە وانە بڵێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی قەیرانێکی گەورەی پرۆسه‌ی خوێندن لە پارێزگای زیقار .
جێی سه‌ره‌نجه ، ڕۆژی سێشەممەی هه‌فته‌ی ڕابردوو هەزاران مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان کرد و داوای زیادکردنی مووچە و پێدانی زەوی نیشتەجێبوونیان کرد، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامییان نه‌درایه‌وه به‌ڵكو هێزەکانی پۆلیس بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و بۆمبی دوکەڵیی بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر بریندار بوون
بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت ڕێك بخات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له پارێزگاكانی عێراقدا ، ئه‌وه‌ش بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی مامۆستایان له پارێزگاكانی عێراق و كاریگه‌ری نه‌خستنه سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له‌مساڵدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.