ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه ،له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی (مادده‌ی قڕكه‌ر ) به‌سه‌ر جوتیاراندا .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دابه‌شكردنی (مادده‌ی قڕكه‌ر) جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و تەواوی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێرده‌گرێته‌وه .
جێی سه‌ره‌نجه ، ساڵانه مادده‌ی قڕكه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت له‌و كاته‌دا ،ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی برا جوتیاره‌كان له له‌ناوچوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.