بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە وڵاتی ئەڵمانیا، كەسێك كە پیشەی پۆلیس بووە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت و دواتریش كۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئەڵمانیا، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكەی كلیتباخ لە ویلایەتی تۆرینگن روویداوە.
پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ كە پیشەی پۆلیس بووە، بە چەكی دەمانچە هاوسەرەكەی و هەردوو منداڵەكەی كوشتووە و دواتریش كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەرچوار تەرمەكەی لەنێو ماڵەكەدا دۆزیوەتەوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی هۆكاری رووداوەكە بەردەوامە.
كلیتباخ شارۆچكەیەكی بچووكە بە دووری 15 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری ئیرفۆرت سەنتەری ویلایەتی تۆرینگن و ژمارەی دانیشتووانەكەی 1300 كەس دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.