Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

تارتانی شوێنی وەرزشكردن لە پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان دەگۆڕدرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڕیاریداوە تارتانی شوێنی وەرزشكردن لە پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان بگۆڕێت بەهۆی كۆنی و تێكچوونییەوە.

بە نووسراوێك سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر تەندەری پڕۆژەی هەڵگرتن و دووبارە دانانەوەی تارتانی شوێنی وەرزشكردنی لەناو پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان راگەیاندووە و كۆمپانیاكان دەتوانن پڕۆژەكە وەربگرن و ئەنجامی بدەن.

بەگوێرەی نووسراوەكە، دەبێت كاری هەڵگرتن و دووبارە دانانەوەی تارتانەكە لەماوەی 120 رۆژ ئەنجام بدرێت، بەپێچەوانەوە هەر رۆژێك دواكەوتنی پڕۆژەكە بە 600 هەزار دینار سزا دەدرێت.

وێنە: نووسراوی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بۆ پڕۆژەی هەڵگرتن و دانانەوەی تارتانی شوێنی وەرزشكردنی لەناو پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.