نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، به سه‌ردانێک گه‌ییشته تورکیا.
هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه، هەروەها له په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای وڵاتان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان له کۆڕبه‌نده‌که‌دا به‌شدارن که تا 13ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت. تیایدا دەربارەی پرسە هەنووکەییەکانی جیهان، کێشە و ئاڵۆزییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان گفتوگۆ دەکەن و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.